کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌ی سینا ڕۆسته‌مپوور له‌ سه‌ر گڵكۆی ناوبراو له‌ بانه

كۆبوونه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌ی سینا ڕۆسته‌مپوور له‌ سه‌ر گڵكۆی ناوبراو

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٥ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٤، بنه‌ماڵه‌ی سینا ڕۆسته‌مپوور، كۆڵبه‌ری گیانبه‌ختكردوو به‌ ته‌قه‌ی سه‌ركوتگه‌رانی ڕژیم له‌ سه‌ر گڵكۆی دا كۆبوونه‌وه‌ و خوازیاری محاكمه‌ی تاوانباران بوون.

باوكی سینا ڕۆستەمپوور، لەسەر مه‌زاری كوڕەكەی، ڕەخنەی توندی لە دەزگا ئەمنییەكان گرت و وێڕای ئاماژه‌دان به‌ منداڵه‌ ته‌مه‌ن ٢٠ ڕۆژه‌كه‌ی سینا ڕایگه‌یاند: ئێمە بۆ غەزە دەگرین، ئەی ئەمە غەززە نییە؟ تاوانی كوڕەكەم چی بوو كوشتتان؟ جیگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ سینا ڕۆستەمپوور تەمەن ٢٤ ساڵ و خەڵكی گوندی هەوارەخۆڵی سەر بە شاری بانە، چەند ڕۆژ لەمەوبەر بە تەقەی هێزە سنوورییه‌كانی ڕژیم گیانی به‌خت كرد.