ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٣ی مانگی گه‌لاوێژ، ته‌قینه‌وه‌یه‌كی به‌هێز له بازاڕی “سیرۆمالوو” له “ئیره‌وان“ی پایته‌ختی وڵاتی ئه‌رمه‌نستان ڕوویدا و به‌هۆیه‌وه كه‌سێك گیانی له‌ده‌ستدا و ٢٠ كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
به‌پێی ڕاپۆرتی ده‌زگای ههواڵرنێری “ئینترفاكس“ی ڕووسیه، ته‌قینه‌وه‌كه له بینایه‌كی بازاڕی “سیرۆمالوو” له “ئیره‌وان“ی پایته‌ختی ئه‌رمه‌نستان ڕوویداوه كه شوێنی فرۆشتنی كه‌ره‌سته‌ی “یاری ئاگره“. به پێی ئه‌و گرته‌ویدیۆیانه‌ی له تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بڵاوكراوه‌ته‌وه، چه‌ندین ته‌قینه‌وه‌ی یه‌ك به دوای یه‌ك ڕووده‌دات و خه‌ڵك به ڕاكرتن شوێنه‌كه به‌جێدێڵن. زانیارییه‌كان باس له ناڕوونی چاره‌نووسی چه‌ندین كه‌س ده‌كه‌ن كه له ژێر ئاواردا ماونه‌ته‌وه.