ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٥ی مانگی سه‌رماوه‌ز، هێزه لیباس شه‌خسیه‌كانی ڕژیم سووختبه‌رێكیان له ناوچه‌ی كه‌له‌گانی به‌لووچستان دایه به‌ر ده‌ستڕێژی گوله و كوشتیان، له‌لایه‌كی دیكه‌وه باوك و كوڕێك له شارستانی سه‌راوان به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه ئیتلاعاتیه‌كانی كۆماری ئیسلامی كوژراو بریندار بوون.
به‌پێی ڕاپۆرتی چالاكانی به‌لووچ، نیوه‌ڕۆی چوارشه‌ممه، ئۆتومبێلی دوو شارۆمه‌ندی به‌لووچ كه باوك و كوڕ بوون، به ناوه‌كانی “یاسین ڕیگی” ته‌مه‌ن ٢٦ ساڵ و “محه‌ممه‌د”، له‌لایه‌ن لیباس شه‌خسیه‌كانی ڕژیمه‌وه به‌بێ ئاگاداركردنه‌وه دراوه‌ته به‌ر ده‌ستڕێژی گوله و كوڕه‌كه ده‌ستبه‌جێ گیانی له‌ده‌ست داوه و باوكه‌كه‌ش ڕفێندراوه و هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر چاره‌نووسی له‌به‌رده‌ستدا نییه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه هێزه‌كانی ڕژیم له شارستانی سه‌راوان سووختهرێكی ماتۆڕسه‌وار به ناوی “مێهدی دۆڕزاده” ته‌مه‌ن ٣٢ ساڵیان داوه‌ته به‌ر ده‌ستڕێژی گوله و كوشتوویانه.