کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

كوژران و برینداربوونی دوو كه‌س به‌هۆی تێكهه‌ڵچوونی چه‌كداری له‌ مهاباد

كوژران و برینداربوونی دوو كه‌س به‌هۆی تێكهه‌ڵچوونی چه‌كداری له‌

به‌یانی سێشه‌ممه‌ ٤ی گوڵانی ١٤٠٣، شه‌ڕی چه‌كداری له‌ نێوان دوو بنه‌ماڵه‌ له‌ شاری مهاباد ڕووی دا و به‌وهۆیه‌وه‌ كه‌سێك كوژرا و دوو كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.

به‌وته‌ی هاونیشتمانیان، دوو بنه‌ماڵه‌ی خه‌ڵكی مهاباد به‌ هۆی كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌رگیر بوون و ئه‌ندامی یه‌كێك له‌و دوو بنه‌ماڵه‌ چه‌كی هه‌ڵگرتووه‌ و ته‌قه‌ی له‌ سێ كه‌سی به‌رانبه‌ری كردووه‌. له‌ ئه‌كامی ئه‌و ته‌قه‌كردنه‌دا، هاووڵاتیه‌ك گیانی له‌ده‌ست داوه‌ و دوو كه‌سی دیكه‌ش به‌سه‌ختی بریندار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراون.