ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٢ی مانگی خاكه‌لێوه، فه‌رمانده‌ی هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی شارستانی ڕوودانی سه‌ر به ئوستانی هۆرمۆزگان به‌ناوی سه‌رگورد “سه‌عید مۆریدی” له‌لایه‌ن لاوانی شۆڕشگێڕه‌وه كۆژرا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، سه‌رگورد “سه‌عید مۆریدی” ده‌ور و نه‌خشی له سه‌ركوتی لاوانی ئه‌و شاره بووه و مرۆڤێكی بێ ڕه‌وشت و بێ ئه‌خلاق بووه كه خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ش به‌ده‌ستیه‌وه به ته‌نگ هاتبوون. ته‌رمی ئه‌و به‌كرێگیراوه‌ی ڕژیم له ناوچه‌ی “چۆمی شه‌و” له حاڵێكدا فیشه‌ك به سینه‌یه‌وه نرابوو دوزراوه‌ته‌وه.