کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كوژرانی ژنێك له‌لایه‌ن هاوسه‌ره‌كه‌یه‌وه‌ له‌ ورمێ

كوژرانی ژنێك له‌لایه‌ن هاوسه‌ره‌كه‌یه‌وه‌ له‌ ورمێ 3

له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، ژنێکی لاو بە ناوی “مەعریفەت کەریمی” خەڵکی ورمێ، بەهۆی “کێشەی بنەماڵەیی”یه‌وه‌ لەلایەن هاوژینه‌كه‌یه‌وه‌ به‌ناوی “جه‌عفه‌ر خیشكار” کوژراوه‌.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، برای “جەعفەر خیشکار” ماوەیەک پێش بە ڕووداوی هاتوچۆ گیانی لەدەست داوە و ناوبراو ویستوویەتی لەگەڵ براژنەکەی خۆی ژیانی هاوبەش پێک بێنیت، به‌ڵام لەگەڵ دژایەتیی هاوژینەکەی بەرەوڕوو بووەتەوە و كوشتوویه‌تی. به‌پێی زانیارییه‌كان، “جه‌عفه‌ر” هاوژینەکەی خنکاندووە و شوێنەواری شین و ڕەشبوونەوە لەسەر جەستە و ملی ئەو ژنه‌ دیارە بووە. شایانی باسه‌ كه‌ بكوژه‌كه‌ لەلایەن پۆلیسه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر کراوە.