کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

كوژرانی ٦ كه‌س لە ئەنجامی هێرشی چەکدارێک لە شارۆچکەی “می سی سی پی”

ڕۆژی شه‌ممه‌ ٢٩ی مانگی ڕێبه‌ندان، لە ئەنجامی هێرشی چەکدارێک لە شارۆچکەی “می سی سی پی” شەش کەس کوژران.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئەم هێرشە چەکدارییە لە شارۆچکەیەکی بچووک بە ناوی “ئارکابوتلا” لە باکووری ویلایەتی “می سی سی پی” ئەنجامدراوە، کە ژمارەی دانیشتووانی کەمتر لە 300 كه‌سه‌. یەکێک لە ئەفسەرەکانی پۆلیسی شارەکە، لە گفتوگۆیەکدا لەگەڵ ڕۆژنامەنووسان ڕایگەیاند: ئەو کەسە چەکدارە دەستبه‌سه‌رکراوە و پۆلیسی شاری “ئارکابوتلا” ڕایگەیاندووە: لێکۆڵینەوە لە پەیوەندی تۆمەتبارەکە لەگەڵ هاوسەرەکەی پێشووی، گرنگترین بابەت دەبێت کە لێکۆڵینەوەی لەسەر دەکەن. ئاماژەی بەوەشکرد، سەرەتا پۆلیس پەیوەندییەکی تەلەفۆنی سەبارەت بە تەقەکردن لە بەنزینخانەیەک پێگەیشت و پێش ئەوەی بگاتە شوێنی ڕووداوەکە، پەیوەندییەکی دیکەی سەبارەت بە تەقەکردنی دووەم لە ماڵێکدا بۆكرا.

بابەتی پەیوەندیدار

به‌ڕێوه‌چوونی مه‌راسمی چله‌ی ماته‌مینی “مه‌هسا زه‌ڕین چه‌نگ” له‌ ئیلام

-

هێرشی تۆپخانه‌یی ڕژیم بۆ سه‌ر به‌رزاییه‌كانی ناوچه‌ی بۆراڵان له‌ ماكۆ

-

چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ڕێژه‌ی فرۆشتنی ئه‌ندامانی جه‌سته‌ له‌ كوردستان

-

گواستنه‌وه‌ی هاووڵاتیه‌كی خه‌ڵكی شنۆ بۆ زیندانی نه‌غه‌ده‌

-

ئاشكرابوونی ناسناوی یه‌كێك له‌ قوربانیانی شۆڕشی “ژینا” له‌ شاری سنه‌

-

ده‌ستبه‌سه‌كردنی “ڕه‌زا كۆشكی نژاد” له‌لایه‌ن ڕژیمه‌وه‌ له‌ خۆڕه‌م ئاوا

-