ڕۆژی هه‌ینی ٢٨ی مانگی ڕێبه‌ندان، گرووپی تیرۆریستی داعش هێرشی كرده سه‌ر خه‌ڵكی مه‌ده‌نی له پالمیرای سوریه و ٥٣ كه‌سی كوشت.
به‌پێی ڕاپۆرتی میدیاكانی سوریه، هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژبه داعش به ڕێبه‌رایه‌تی ئا‌مریكا ڕۆژی هه‌ینی هێرشی كرده سه‌ر كۆمه‌ڵێك له چه‌كدارانی داعش و سه‌ركرده‌یه‌كی ئه‌و گرووپه‌ی كوشت و چوار نیزامی ئامریكایش برینداربوون، پاش هێرشه‌كه‌ی ئا‌مریكا، چه‌كدارانی داعش هێرشیان كرده سه‌ر ناوه‌ندێكی به‌رهه‌مهێنانی كارگ له ناوچه‌ی پالمیرای سوریه و ٥٣ كه‌سی مه‌دنیان كوشت. له هه‌واڵێكی دیكه‌دا، فڕۆكه‌كانی ئیسڕائیل هێرشیان كردۆته سه‌ر كاروانێكی چه‌ك و چۆڵی یه‌كه‌ی ١٩٠ی سپای قودس له ده‌یره‌زوور و شه‌ش بارهه‌ڵگریان ته‌قاندۆته‌وه.