کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كوژرانی لاوێكی خه‌ڵكی ئه‌هواز به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم

كوژرانی لاوێكی خه‌ڵكی ئه‌هواز به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم 4

له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا، هاووڵاتیه‌كی خه‌ڵكی له‌شكه‌رئابادی ئه‌هواز به‌ ناوی “سه‌جاد سه‌عیدی” ته‌مه‌ن ٢٦ ساڵ، به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له‌ سنووری چه‌زابه كوژراوه‌.

به‌پێی زانیارییه‌كان، سه‌جاد له‌ نێو بازاڕدا كاری كڕین و فرۆشتنی پێڵاو، جانتا، مۆبلیات و جاروبار موسافركێشی ده‌كرد. شه‌وی شه‌ممه‌ ٢١ی ڕێبه‌ندان، له‌ حاڵێكدا سێ موسافیری پێ بووه‌، له‌ شارستانی بۆستان له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه‌ دراوه‌ته‌ به‌ر ده‌ستڕێژی گوله‌ و ده‌ستبه‌جێ گیانی له‌ده‌ست داوه‌. به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، بنه‌ماڵه‌ی سه‌جاد له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه‌ خراونه‌ته ژێر كوشار تاكوو مه‌راسمی پرسه‌ی بۆ نه‌گرن. شایانی باسه‌ كه‌ هێزه‌كانی ڕژیم به‌ خه‌ڵكیان وتووه‌ كه‌ “سه‌جاد سه‌عیدی” قاچاخی چه‌كوچۆڵی كردووه‌ له‌ حاڵێدا له‌و ڕووداوه‌دا ته‌قه‌ له‌ ئۆتۆمبێلێكی دیكه‌ش كراوه‌ و ئیمكانی هه‌یه‌ كه‌سانێكی دیكه‌ش زیانیان پێ گه‌یشتبێت به‌ڵام به‌رپرسانی ئه‌منیه‌تی ڕژیم هیچ ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كیان له‌و باره‌وه‌ نه‌داوه‌.