ڕۆژی سێشه‌ممه ١٥ی جۆزه‌ردان، هێزه ئینتزامییه‌كانی ڕژیم له شاری به‌نده‌رعه‌باس به‌بێ هۆكار ته‌قه‌یان له ئۆتۆمبێلی كاسبكارێك به ناوی “ئه‌میر چه‌تر سه‌حه‌ر” كرد و ناوبراویان كوشت.
به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، “ئه‌میر چهترسهحهر” پیشه‌ی میوه‌فرۆشی بووه و له كاتی گواستنه‌وه‌ی میوه بۆ دووكانه‌كه‌ی، هێزه ئینتزامییه‌كان به‌دوایدا كه‌وتوون. كاتێك ئه‌و كاسبكاره چاوی به هێزه‌كانی ڕژیم ده‌كه‌وێت، پیان ده‌ڵێت باری قاچاخی پێ نییه، به‌ڵام سه‌ركوتگه‌رانی ڕژیم ته‌قه‌ی لێ ده‌كه‌ن و ده‌یكوژن.