ڕێكخراوی ئه‌منیه‌تی توركیا(میت) ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٢ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٢ ڕایگه‌یاند: یه‌كێك له فه‌رمانده‌كانی “پ.ك.ك” به ناوی “مزگین گویی” له هێرشێكی په‌هبادی ئه‌رته‌شی ئه‌و وڵاته دا گیانی له‌ده‌ست داوه.
له ڕاگه‌یاندنی ڕێكخراوی میت دا هاتووه، “سه‌باحات ئورمانلی” ناسراو به “مێزگین گویی” له فه‌رمانده‌كانی “پ.ك.ك” له هێرشی په‌هبادی دا گیانی له‌ده‌ست داوه. مزگین ساڵی ٢٠١٢ په‌یوه‌ست به هێزه‌كانی “پ.ك.ك” بووه و دواتر چووه‌ته هه‌رێمی كوردستان، ناوبراو ماوه‌یه‌ك وه‌كوو فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی “یه.په.ژه” له سووریه بووه و ساڵی ٢٠٢٢ وه‌كوو فه‌رمانده‌ی ئه‌و هێزه له سلێمانی چالاكی ئه‌نجام داوه. جێگای ئاژه‌یه كه میدیاكانی “پ.ك.ك” هێشتا هیچ كاردانه‌وه‌یه‌كیان به‌رانبه‌ر به‌و ڕاگه‌یاندنه‌ی ده‌زگای میتی توركیا نه‌بووه.