کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كوبوونه‌وه‌ی په‌ره‌ستاران له‌ چه‌ند شاری ئێران

كوبوونه‌وه‌ی په‌ره‌ستاران له‌ چه‌ند شاری ئێران 3

ڕۆژی شه‌ممه‌ ١٧ی خه‌رمانان، په‌ره‌ستارانی شاره‌كانی ئیسفه‌هان، كاشان و قوم به‌ پێی ئه‌و بانگه‌وازه‌ی له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا بڵاو كرابوو، ده‌ستیان له‌كار كێشا و مانیان گرت.

په‌ره‌ستارانی شاغڵ له‌ ٥٠ نه‌خۆشخانه‌ی ئێران، پێشتریش بۆ ماوه‌ی دوو حه‌فته ده‌ستیان له‌ كار كێشابوو، به‌ڵام ده‌وڵه‌تی مه‌سعوود پزشكیان ته‌نیا یه‌ك ملیۆن و ٧٠٠ هه‌زار تمه‌ن له‌ داخوازییه‌كانیانی په‌رداخت كرد و بایه‌خی به‌ داواكارییه‌ سه‌ره‌كییه‌كانیان نه‌دا. په‌ره‌ستاران خوازیاری كه‌مكردنه‌وه‌ی ساعه‌تی كار، چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ته‌عرفه‌ی په‌ره‌ستاری، ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی، پێدانی كارانه و ئیزافه‌كاری، دامه‌زراندنی هێزی كاری نوێ و چاكسازی له‌ ژیان و مه‌عیشه‌تیان بوون.