ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٤ی مانگی ڕه‌شه‌مه، هێلیكۆپته‌ری وه‌زیری وه‌رزش و لاوانی كۆماری ئیسلامی له ناوه‌ندێكی وه‌رزشی شارستانی بافتی سه‌ر بە ئوستانی كرمان كه‌وته خواره‌وه و به‌هۆیه‌وه “حه‌مید سه‌جادی” وه‌زیری وه‌رزش چووه كۆماوه و جێگره‌كه‌ی كوژرا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هێشتا هۆكاری كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی ئه‌و هێلیكۆپته‌ره و ڕێژه‌ی قوربانیان به ڕوونی ئاشكرا نه‌كراوه و ته‌نیا له زاری به‌رپرسانی ئۆرژانسه‌وه ڕه‌وون كراوه‌ته‌وه كه “ئیسماعیل ئه‌حمه‌دی” جێگری وه‌زیر و ڕاوێژكاری ناوبراو له‌و ڕووداوه گیانی له‌ده‌ست داوه و “سه‌ید حه‌مید سه‌جادی” وه‌زیری وه‌رزش باری ته‌ندرووستی ناجێگیره و چووه‌ته كۆماوه.