له ماوه‌ی ٩ مانگی ڕابردوودا، زیاتر له ٥٢٠ كرێكار له پارێزگای كرماشان به‌هۆی ڕووداوی كار بریندار بوون و ٣٢ كرێكاری دیكه‌ش گیانیان له‌ده‌ست داوه.
به‌وته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری پزیشكی دادی كرماشان، ئه‌و ئاماره به نیسبه‌ت ساڵی ڕابردوو زیادی كردووه، ٢٣ قوربانی به‌هۆی به‌ربوونه‌وه له به‌رزایی، شه‌ش كه‌س به‌هۆی به‌ركه‌وتنی كه‌ره‌سته‌ی سه‌خت و دوو كه‌س به‌هۆی سووتان و ته‌قینه‌وه‌ی مین گیانیان له‌ده‌ست داوه. به‌پێی زانیارییه‌كان، به‌ربوونه‌وه له به‌رزایی زۆرترین هۆكاری گیانله‌دستدانی كرێكار له پارێزگای كرماشانه و نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار، دابین نه‌كردنی كه‌ره‌سته‌ی خۆپاراستن له‌لایه‌ن خاوه‌نكار و نه‌بوونی بیمه، سه‌ره‌كی ترین هۆكاره‌كانی به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاماری قوربانیانی ڕووداوی كار له پیشه‌ی بیناسازییه.