کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

قوربانی بوونی ١٣ كه‌س به‌هۆی پێكدادنی كامیۆن له‌گه‌ڵ سرویسی كرێكاران له‌ كرمان

قوربانی بوونی ١٣ كه‌س به‌هۆی پێكدادنی كامیۆن له‌گه‌ڵ سرویسی كرێكاران

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٢١ی مانگی ڕه‌شه‌مه‌ به‌هۆی پێكدادانی نێوان بارهه‌ڵگرێك و سرویسی هاتووچۆی كرێكارانی ئه‌فغانستانی له‌ جاده‌ی نێوان نه‌یریز بۆ سیرجانی كرمان ١٠ كرێكار گیانیان له‌ده‌ست دا و سێ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئۆتۆمبێلی گواستنه‌وه‌ی كرێكارانی ئه‌فغانستانی له‌ جۆری سه‌واری بووه‌ و له‌ جاده‌ی نێوان نه‌یریزی سه‌ر به‌ ئوستانی فارس و سیرجان له‌ كرمان له‌گه‌ڵ كامیۆنێك دا پێكیانداداوه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ ١٠ سه‌رنشینی سه‌واریه‌كه‌ ده‌ستبه‌جێ گیانیان له‌ده‌ست داوه‌ و سێ سه‌رنشینی كامیۆنه‌كه‌ش به‌سه‌ختی بریندار بوون كه‌ به‌ مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراون.