ڕۆژی هه‌ینی ٢١ی به‌فرانبار، تیرۆریستانی سه‌ر به ده‌وڵه‌تی توركیا له چه‌ند لاوه هێرشیان كرده سه‌ر شه‌رڤانانی سووریای دیمۆكراتیك له كۆبانی و منبج و ده‌یان كه‌سیان لێ كوژرا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، به لانیكه‌م ٧٠ تیرۆریست له پێكدادانه‌كانی ٢٤ كاتژمێری ڕابردوو له مێحوه‌ره‌كانی منبج و به‌ندئاوی تشرین كوژراون و ده‌یان كه‌سیان بریندار بوون. هاوكات فڕۆكه‌كانی توركیا گونده‌كانی ده‌ورووبه‌ری منبج و كۆبانیان به چڕی بۆردوومان كردووه و زیانێكی زۆریان به ژێرخانه‌كانی خزمه‌تگوزاری گه‌یاندووه. له هه‌واڵێكی دیكه‌دا، شه‌ش شه‌رڤانی سووریای دیمۆكراتیك له هێرشی چه‌كدارانی داعش له ده‌یره‌زوور گیانیان به‌خت كردووه و ده‌وڵه‌ته‌كانی ئاڵمان، فه‌ڕانسه و ئه‌مریكا سه‌باره‌ت به سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعش له سووریه هۆشداریان به توركیا داوه و خوازیاری ڕاگرتنی هێرشه‌كان بوون.