ڕۆژی سێشه‌ممه ١١ی گوڵانی ١٤٠٣، كرێكارانی شاغڵ له كارخانه‌ی كاغه‌زسازی پارس بۆ سێزده‌هه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له ناڕه‌زایه‌تی به جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان درێژه‌یان به مانگرتن دا.
له ڕۆژانی ڕابردوودا، به‌ڕێوه‌به‌رانی كارخانه‌ی كاغه‌زسازی پارس به‌ڵێنی گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌د كرێكاری ده‌ركراوی ئه‌و ناونده‌یان بۆ سه‌ر كار دابوو، به‌ڵام كرێكارانی بێكاركراو هێشتا بیلاته‌كلیف ماونه‌ته‌وه و ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژه هاوڕێ له‌گه‌ڵ هاوكاره‌كانیان له‌به‌رده‌م فه‌رمانداری شووش مانیان گرتووه. كرێكارانی ناڕازی خوازیاری گه‌ڕانه‌وه‌ی هاوكاره‌كانیان بۆ سه‌ر كار، زیادكردنی ئاستی حه‌قده‌ست و مه‌زایا، هاوسانسازی حه‌قده‌ست، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی پیشه‌كان، ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی، دابینكردنی بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه و ئیمكاناتی ڕیفاهی بوون.