به‌یانی سێشه‌ممه ٦ی خه‌رمانان، به‌ندكراوانی سیاسی له چه‌ندین زیندانی ئێران، به پێی ڕه‌واڵی سێشه‌ممه‌ی هه‌موو حه‌فته‌یێك دژبه سزای ئێعدام مانیان له خوارد گرت.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، به‌ندكراوانی سیاسی له زیندانه‌كانی تارانی گه‌وره، قزلحه‌سار، ناوه‌ندی كه‌ره‌ج، ئێڤین، نه‌غه‌ده، ته‌ورێز، ورمێ، كرماشان، خۆڕه‌م ئاوا، سه‌قز، ئه‌رده‌بیل، ئه‌راك، شیراز، ئیسفه‌هان، ئه‌هواز و مه‌شهه‌د بۆ سی و یه‌كه‌مین حه‌فته‌ی به‌رده‌وام دژ به ئێعدامی به‌ندكراوان له ئێران مانیان له خواردن گرت. هاوكات دوو نوێنه‌ری پاڕله‌مانی ئیتالیاش په‌یوه‌ست به كارزاری نا بۆ ئێعدام بوون و پشتیوانی خۆیان له به‌ندكراوانی مانگرتوو له زیندانه‌كانی كۆماری ئیسلامی ده‌ربڕی.