ڕۆژی دووشه‌ممه ١ی مانگی ڕه‌شه‌مه، یه‌كێتی ئۆرووپا ٣٢ كه‌س و ٢ ڕێكخراوه‌ی كۆماری ئیسلامی به‌هۆی ده‌ور و نه‌خشیان له سه‌ركوتی خۆپیشانده‌ران، خسته لیستی گه‌مارۆكانیه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، یەکیه‌تی ئۆرووپا دوو ڕێکخراوه و ٣٢ به‌رپرسی باڵای ڕژیمی به لیستی گه‌مارۆه‌كان زیاد کردووه و ناوی وەزیرانی “ئیرشاد” و “پەروەردە”ی كۆماری ئیسلامی لەنێو ئەو کەسانەدایە کە سزایان بەسەردا سەپێندراوە. هەروەها ژمارەیەک لە بەرپرسانی ئەمنی و پەرلەمانتارانی ڕێژیم لە لایەن یەکیه‌تی ئۆرووپاوە گەمارۆ دراون.