ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٨ی مانگی ڕه‌شه‌مه، وه‌زاره‌تی خه‌زێنه‌داری ئا‌مریكا و پاڕله‌مانی سویس چه‌ندین گه‌مارۆی نوێیان به‌سه‌ر چه‌ندین ناوه‌ند و كه‌سایه‌تی باڵای ڕژیم دا سه‌پاند.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، به‌هۆی سهرگوتی دڕندانه‌ی خه‌ڵك له‌لایه‌ن ڕژیمه‌وه، پاڕله‌مانی سویس به ١٠٥ ده‌نگی ئه‌رێ و ٦٥ ده‌نگی نا گه‌مارۆكانی سه‌ر كۆماری ئیسلامی توندتر كردۆته‌وه، هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تی خه‌زێنه‌داری ئامریكاش به‌رپرسێك و ٤٥ شیركه‌تی به‌هۆی په‌یوه‌ندیان له‌گه‌ڵ سه‌نعه‌تی پترۆشیمی و پههبادسازی ڕژیم ته‌حریم كردووه. جێگای ئاماژه‌یه كه ئه‌و شیركه‌تانه له وڵاتانی ئیمارات، پاكیستان، توركیا، دورگه‌كانی مارشاڵ، چین، هۆنگ كونگ و ئێران هه‌ڵكه‌وتوون و ئاسانكاری ماڵیان بۆ ده‌وردانه‌وه‌ی گه‌مارۆكان ئه‌نجام داوه. به‌پێی هه‌واڵێكی دیكه یه‌كیه‌تی ئورووپا سامانه‌ی “ئینس تێكس” كه پردی په‌یوه‌ندی تیجاری نێوان ئێران و ئه‌و ڕێكخراوه‌یه بووه‌یان داخستووه.