وه‌زاره‌تی خه‌زێنه‌داری ئه‌مریكا ڕۆژی چوارشه‌ممه ١ی خاكه‌لێوه، سێ شه‌به‌كه‌ی دابینكاری كه‌ره‌سته‌ی مووشه‌كی و ئه‌تۆمی بۆ كۆماری ئیسلامی له وڵاتانی ڕووسیه، توركیا، عه‌مان و ئاڵمان ته‌حریم كرد.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ئه‌و شیركه‌تانه پارچه‌ی یه‌ده‌كی فیبری كه‌ربۆن و پۆلیمری ئێپۆكسیان بۆ سه‌نعه‌تی مووشه‌كی و ناوه‌كی وه‌زاره‌تی به‌رگری و سپای پاسداران دابین كردووه. یه‌ك له‌و كه‌سانه‌ی ناوی چووه‌ته نێو لیستی گه‌مارۆكانه‌وه، “مازیار كه‌ریمی” شارومه‌ندی دوو تابعیه‌تی ئێرانی- ئاڵمانییه كه له ڕێگه‌ی شیركه‌ته‌كانی له ئاڵمان و عه‌مان و به هاوكاری شیركه‌تێكی گواستنه‌وه‌ی ده‌ریایی توركیا، كه‌ره‌سته‌ی یه‌ده‌كی بۆ وه‌زاره‌تی به‌رگری ڕژیم و سپای پاسداران دابین كردووه.