ڕۆژی چۆارشه‌ممه ١٨ی مانگی گه‌لاوێژ، “مه‌هدی غه‌یاسی” چالاكۆانیكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی شاری “ئیلام” سزای ٦ مانگ زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پیندرا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “مەهدی غیاسی”، ١٦ی مانگی گولان، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کرا و پاش سێ ڕۆژ، بە دانانی ٥٠٠ ملیۆن تمەنی بارمتە له به‌ندیخانه ئازادكرا. ناوبراو لە درێژەی سیاسەتی سەرکوتگەرانەی کۆماری ئیسلامی بە تایبەت هاوکات لە گەڵ نزیک بۆنەوەی سالیادی شورشی ژینا، دیسانەوە بە تۆمەتی “پڕوپاگەندە دژی کۆماری ئیسلامی” و “سووکایەتیکردن بە ڕێبەری کۆماری ئیسلامی” لەلایەن دادگای شۆڕشی ئەو شارەوە سزای ٦ مانگ بەندکردن و دانانی ١٠٠ ملیۆن وەسیقە مەحکوم کرا.