ڕه‌زا شه‌فاخواه پارێزه‌ری دادگوسته‌ری، ڕۆژی دووشه‌ممه ٢ی ڕه‌زبه‌ر ڕایگه‌یاند: دوو دایكی دادخواز به ناوه‌كانی “مه‌حبووبه ڕه‌مه‌زانی و ڕه‌حیمه یووسف زاده هه‌ر یه‌كه‌و به ١٨ مانگ زیندان مه‌حكووم كراون.
به‌پێی زانیارییه‌كان، مه‌حبووبه ڕه‌مه‌زانی دایكی هه‌میشه زیندوو “پژمان قولیپور” و ڕه‌حیمه یووسف زاده دایكی نه‌وید بێهبوودی، گیانبه‌ختكردووی ڕێگای ئازادی، له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه به تۆمه‌ته‌كانی “ته‌بلیغ دژی نیزام”، “ئه‌ندامه‌تی له گرووپی نایاسایی دادخوازانی شۆڕشی خه‌زه‌ڵوه‌ری ٩٨” و بێڕێزی به ڕێبه‌ری هه‌ر یه‌كه‌و به ١٨ مانگ زیندان مه‌حكووم كراون.