لە ڕۆژانی ڕابردوودا، چەندین کانون و ئەنجومەنی پیشەیی لە ئێران، سەرەڕای ڕەتکردنەوەی ئینتەرنێتی چینایەتی، خوازیاری دەستڕاگەیشتنی هەموو هاووڵاتیان بە هێڵی ئینتەرنێتی نێودەوڵەتی بوون.
بەپێی دوایین ڕاپۆرتەکان، کانونی پارێزەرانی ئیسفەهان و سمنان، ڕێکخراوی نیزام پەرەستاری و هەروەها ئەنجومەنی سنفی نیگارکێشانی گرافیکی ئێران، بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک، سەرەڕای ڕەتکردنەوەی ورەگرتنی ئینتەرنێتی چینایەتی لە لایەن ڕژیمی کۆماری ئیسلامییەوە، ئاماژەیان بەوە کردووە کە هەموو هاووڵاتیان لە ئێران پێویستە ئیمکانی دەستڕاگەیشتنیان بە هێڵی ئینتەرنێتی نێودەوڵەتی بۆ دابین بکرێت و هەروەها جەختیان لە سەر ئەوە کردووەتەوە کە تا کاتێک هەموو هاووڵاتیان ئەم مافەیان نەبێت، ئەوانیش بەشداری لە پرۆژەکانی حکومەتدا ناکەن.
