بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو، سەرۆک کۆماری ئەمریکا پیشنیارەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستانەکان ڕەتکردووەتەوە.
سەرچاوە ئاگادارەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بە مەبەستی دەستپێکردنەوەی دانوستانەکان لەگەڵ ئەمریکا، پیشنارێکی لە ڕێگەی ناوبژیوانانەوە ئاراستەی کۆشکی سپی کردبوو، بەڵام پیشنیارەکە بە هۆی لە بەرچاو نەگرتنی پرۆژەی پیتاندنی ئۆرانیۆم، لە لایەن سەرۆک کۆماری ئەمریکاوە بە تەواوی ڕەت کراوەتەوە. ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە، ڕۆژی ڕابردوو کۆبوونەوەیەک لە کۆشکی سپی بە مەبەستی هەڵسەنگاندنی بارودۆخەکە و هەروەها ئەگەری دەستپێکردنەوەی شەڕ لەگەڵ ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بەڕێوەچووە و ئەگەری هەیە هێرشەکان دەستپێبکەنەوە.
