کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

سەپاندنی حوکمی سێدارە بە سەر هاووڵاتییەکی دەستبەسەرکراو لە ڕەوتی ناڕەزایەتییەکانی مانگی بەفرانبار

سەپاندنی حوکمی سێدارە بە سەر هاووڵاتییەکی دەستبەسەرکراو لە ڕەوتی

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو، هاووڵاتییەکی دەستبەسەرکراو لە ڕەوتی ناڕەزایەتییەکانی مانگی بەفرانبار و خەڵکی شاری مەشهەد، لە لایەن دەزگای قەزایی ڕژیمەوە حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپێندراوە.

بە وتەی سەرچاوەکانی هەواڵ، ئەو هاووڵاتییە بە ناویئیبراهیم دەوڵەت ئابادیبە تۆمەتیموحاربەلە لایەن دەزگای قەزایی ڕژیمەوە حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپێندراوە و ڕێکەوتی ٧ی گوڵان، حوکمەکەی پێ ڕاگەیندراوە. جێگای ئاماژەیە کە ئەو هاووڵاتییە هاوکات لەگەڵ دوو برا و کوڕەکەی لە لایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەرکرا، کە پاشان ئەندامانی دیکەی بنەماڵەکەی ئازاد کراون.