ڕۆژی شه‌ممه ٢٤ی مانگی به‌فرانبار، لاوێكی خه‌ڵكی كرماشان به‌ناوی “ئه‌هوورا كه‌ره‌می” كه له ڕه‌ه‌وتی ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی ئه‌و شاره ده‌ستبه‌سه‌ركرابوو، له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابه‌وه سزای پێنج ساڵ و هه‌شت مانگ به‌ندكرانی به‌سه‌ردا سه‌پێندرا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “ئه‌هوورا كه‌ره‌می” له به‌رواری ٩ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ئه‌مساڵ و له كاتی ڕاپه‌ڕینی خه‌ڵكی ئه‌و شاره دژبه كۆماری ئیسلامی ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ ماوه‌ی دوو مانگ و سێ ڕۆژ له ژێر ئه‌شكه‌نجه و لێپرسینه‌وه‌ی هێزه ئه‌منیه‌كاندا بووه و له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابه‌وه به پێنج ساڵ و هه‌شت مانگ زیندانی ته‌عزیری مه‌حكووم كراوه.