له ڕۆژانی ڕابردوودا، ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم “خالید پیرزاده”ی به پێنج ساڵ و هه‌شت مانگ زیندان و “مه‌نوورچێهر به‌ختیاری” به ١٨ ساڵ زیندان و شه‌لاق مه‌حكووم كردووه.
به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ، “خالید پیرزاده” به‌ندكراوی سیاسی پێشوو له‌لایه‌ن لقی ٢٦ی دادگای ئینقلابی تارانه‌وه به تۆمه‌تی “ئیجماع و ته‌بانی دژبه ئه‌منیه‌تی نه‌ته‌وه‌یی” به پێنج ساڵ و به تۆمه‌تی “چالاكی ته‌بلیغی دژی نیزام” به هه‌شت مانگ زیندان مه‌حكووم كردووه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه لقی ١ی دادگای ئینقلابی كه‌ره‌ج، “مه‌نووچێهر به‌ختیاری” باوكی دادخواز و زیندانی سیاسی به‌ندكراو له زیندانی قه‌زوێنی به تۆمه‌ته‌كانی “پێكهێنانی گرووپی نایاسایی بۆ تێكدانی ئاسایش و ئه‌منیه‌تی وڵات”، “بڵاوكردنی پڕۆپاگاندا دژبه نیزام”، “ته‌بلیغ دژی كۆماری ئیسلامی”، “هاوكاری له‌گه‌ڵ گرووپه‌كانی دژبه‌ری ڕژیم” و “تێكدانی بیروڕای گشتی” سه‌رجه‌م به ١٨ ساڵ زیندان و ٧٤ زه‌ربه شه‌لاق مه‌حكووم كردووه.