به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، دوو هاووڵاتیی خەڵکی شاری بۆکان بە ناوەکانی “حسێن ئەحمەدی” و “کازم مام ئیسماعیل” کە هاوکات لەگەڵ “فریشتە حسێنی” و “یوونس مەحموودزادە” له دۆسیەیەکی هاوبەش دا ماوەیەک دەستبەسەر کرابوون، سزای بەندکردنیان بەسەردا سەپاوە.
به‌پێی زانیارییه‌كان، “حسێن ئەحمەدی”، بە تۆمەتی “هەوڵدان بۆ تێکدانی ئاسایشی گشتی و هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم”، لەلایەن لقی ١٠١ی دادگای ئیینقلابی بۆکانه‌وه، سزای ٣ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپاوە. هەروەها ئەو دادگایە سزای ١ ساڵ بەندکردنی بەسەر “کازم مام ئیسماعیل” به تۆمه‌تی هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیمدا، سەپاندووە. له‌لایه‌كی دیكه‌وه دادگای ئینقلابی بۆكان “فریشتە حسێنی”، بە تۆمەتی “ته‌بلیغ دژی نیزام”، بە ٨ مانگ زیندانی ته‌عزیری و “یوونس مەحموودزادە”ی بە تۆمەتی “هاوكاری له‌گه‌ڵ حیزبه نه‌یاره‌كانی كۆماری ئیسلامی”، بە ٣ ساڵ بەندکران سزا داوه..