له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم سزای زیندانی به‌سه‌ر دوور هاووڵاتی به‌ناوه‌كانی “مه‌هسا فه‌رهادی” ته‌مه‌ن ٢١ و خه‌ڵكی سنه و دانیشتووی تاران و “ئه‌فشین عه‌بدی” ته‌مه‌ن ٣٤ ساڵ و خه‌ڵكی بۆكان دا سه‌پاندووه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “مه‌هسا فه‌رهادی” له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی شه‌هریاره‌وه به تۆمه‌تی “پیلانگێڕی بە مەبەستی تێکدانی ئاسایشی نەتەوەیی” به ٢ ساڵ زیندانی ته‌عزیری مه‌حكووم كراوه، هه‌روه‌ها لاوێكی خه‌ڵكی بۆكان به‌ناوی “ئه‌رفشین عه‌بدی” كه له ڕه‌وتی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی شاری بۆكان له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركرابوو، پاش ئازادی به دانانی وسیقه له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی ئه‌و شاره‌وه به تۆمه‌تی “تیكدانی ئاسایشی گشتی” و “بێڕێزی به ڕێبه‌ری” به دوو ساڵ و یه‌ك مانگ زیندانی ته‌عزیری سزا دراوه.