ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٢ی مانگی به‌فرانبار، ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم سزای ١٨ ساڵ زیندانی به‌سه‌ر كچێكی لاو به‌ناوی “بیتا حه‌قانی” خه‌ڵكی ساری و ٢ ساڵ به‌ندكران به‌سه‌ر “مه‌هتاب ئه‌نساریان” خوێندكاری زانكۆی سوره دا سه‌پاند.
به‌وته‌ی پارێزه‌ی “بیتا حه‌قانی”، ناوبراو له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی سارییه‌وه سه‌باره‌ت به تۆمه‌تی “افساد فی الارض” بێ تاوان ناسێندراوه و به‌پێی یاسای سزادانی ئیسلامی به ١٨ ساڵ به‌ندكران كه پێنج ساڵی ده‌چێته بواری جێبه‌جێكرانه‌وه و دوو ساڵ قه‌ده‌غه‌ی سه‌فه‌ر بۆ ده‌روه‌ی وڵات و زه‌وتكردنی ته‌واوی كه‌لووپه‌له‌كانی مه‌حكووم كراوه، له‌لایه‌كی دیكه‌وه “مه‌هتاب ئه‌نساریان” خوێندكاری بواری گرافیكی زانكۆی سوره‌ی تاران كه زیاتر له دوو مانگه له گرتووخانه‌ی قه‌رچه‌ك ڕاگیراوه، له‌لایه‌ن دادگاوه به ٢ ساڵ زیندانی ته‌عزیری مه‌حكووم كراوه.