لقی ١١ی دادگای ئینقلابی گیلان حوكمی چوار ساڵ و یه‌ك مانگ و ١٧ ڕۆژ زیندانی “جه‌مشید عه‌زیزی” چالاكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی شارستانی ئاستارای پشتڕاست كرده‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرتی كه‌مپه‌ینی به‌رگری له به‌ندكراوانی سیاسی و مه‌ده‌نی، “جه‌مشید عه‌زیزی” به تۆمه‌تی “چالاكی ته‌بلیغی دژی نیزام” به ٧ مانگ و ١٦ ڕۆژ زیندان، به تۆمه‌تی “ئیجماع و ته‌بانی دژبه ئه‌منیه‌تی نه‌ته‌وه‌یی” به سێ ساڵ و شه‌ش مانگ و یه‌ك ڕۆژ زیندان مه‌حكووم كراوه. “جه‌مشید عه‌زیزی” ته‌مه‌ن ٣٢ ساڵ، خێزاندار، شاعیر و كرێكاری دانیشتووی شاری ئاستارا، كۆتایی مانگی خاكه‌لێوه‌ی ساڵی ١٤٠٢، له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ گرتووخانه‌ی ئه‌و ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه ڕاگوێزرا.