کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێران

سه‌پاندنی سزای ئێعدام به‌سه‌ر “تووماج ساڵحی” له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی ئیسفه‌هان

به‌پێی ڕاپۆرتی كه‌مپه‌ینی به‌رگری له‌ به‌ندكراوانی سیاسی و مه‌ده‌نی، “تووماج ساڵحی” هونه‌رمه‌ندی دژبه‌ری رژیم، له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی ئیسفه‌هانه‌وه‌ به‌ ئێعدام مه‌حكووم كراوه‌.

“تووماج ساڵحی” له‌ سه‌رده‌می شۆڕشی ژینا ده‌ستبه‌سه‌ر و له‌ گرتووخانه‌دا به‌سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه درا. ناوبراو ساڵی ڕابردوو به‌ دانانی وه‌سیقه ئازاد و به‌ شه‌ش ساڵ زیندان و كۆمه‌ڵێك سزای ته‌كمیلی مه‌حكووم كرا. ئه‌و به‌ندكراوه‌ سیاسیه‌ له‌ شاری بابۆل بۆ جارێكی دیكه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و كۆمه‌ڵێك تۆمه‌تی نوێ خرایه‌ پاڵ دۆسیه‌كه‌ی. به‌وته‌ی پارێزه‌ی تووماج، دادگای ئینقلابی ئیسفه‌هان ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ی به‌ تۆمه‌تی “افساد فی الارض” به‌ ئێعدام مه‌حكووم كردووه‌، له‌ حاڵكێدا ئه‌و حوكمه له‌گه‌ڵ بڕیاری دیوانی باڵای وڵات یه‌ك ناگرێته‌وه‌. “ئه‌میر ڕه‌ئیسیان” پارێزه‌ری تووماج هه‌روه‌ها وتی: دادگای ئیسفه‌هان ئه‌و به‌ندكراوه‌ی به‌ هاوكاری له‌ به‌غی، ئیجماع و ته‌بانی دژبه‌ نیزام و هاندانی خه‌ڵك بۆ توندووتیژی تۆمه‌تبار و به‌پێی ماده‌ی ٥١٢ی یاسای ئیسلامی، زۆرترین سزا واته‌ ئێعدامی بۆ ده‌ركردووه‌.

بابەتی پەیوەندیدار

سه‌پاندنی ته‌حریمی نوێ به‌سه‌ر چه‌ندین كه‌سایه‌تی و ڕێكخراوی ڕژیم

-

ڕێپێوانی چه‌پگه‌رایانی ئۆرۆگۆئه‌ بۆ ڕێزگرتن له‌ یادی قوربانیانی دیكتاتۆری

-

بانگهێشت و ده‌ستبه‌سه‌ركرانی دوو چالاكی مه‌ده‌نی له‌ كه‌ره‌ج و ئه‌هواز

-

گیانله‌ده‌ستدانی كرێكارێك له‌ خۆڕه‌م ئاوا

-

بێبه‌شكردنی به‌ندكراوانی به‌ندی ١٥ی زیندانی فزلحه‌سار كه‌ره‌ج له‌ مافه‌كانیان

-

وتنه‌وه‌ی دروشمی “ژن،ژیان،ئازادی” له‌ فستیواڵی فیلمی كه‌ن له‌ فه‌رانسه

-