کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

سه‌پاندنی زیندان و سزای ته‌كمیلی به‌سه‌ر شارومه‌ندێكی به‌هایی له‌ ئیسفه‌هان

سه‌پاندنی زیندان و سزای ته‌كمیلی به‌سه‌ر شارومه‌ندێكی به‌هایی له‌ 1

“ئاره‌ش نه‌به‌وی” شارومه‌ندی به‌هایی خه‌ڵكی ئیسفه‌هان، له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی ئه‌و شاره‌ به‌ ده‌ ساڵ زیندان، جه‌ریمه‌ی ماڵی و زه‌وتكردنی داراییه‌ شه‌خسییه‌كانی مه‌حكووم كراوه‌.

به‌پێی حوكمی دادگای ئینقلابی ئیسفه‌هان، “ئاره‌ش نه‌به‌وی” به‌ تۆمه‌تی “ئه‌ندامه‌تی له‌ ده‌سته‌ و گرووپی نایاسایی به‌ مه‌به‌ستی تێكدانی ئه‌منیه‌تی وڵات” به‌ پێنج ساڵ زیندان، به‌ تۆمه‌تی “چالاكی ته‌بلیغی دژبه‌ شه‌ریعه‌تی ئیسلام” به‌ پێنج ساڵ زیندان، په‌رداختی ٥٠ ملیۆن تمه‌ن جه‌ریمه‌ی ماڵی، قه‌ده‌غه‌ی سه‌فه‌ر بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات و زه‌وتكردنی داراییه‌ شه‌خسییه‌كانی مه‌حكووم كراوه‌.