کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

زیندانی کردنی دوو هاووڵاتیی له‌ شاری بانە و بۆكان

زیندانی کردنی دوو هاووڵاتییەکی له‌ شاری بانە و بۆكان 2

“عەبدولواحید عەباسی زادە“  تەمەن ٣٥ ساڵ و خەڵکی گوندی “کەوپێچی خوارووی” شاری بانە کە پێشتر سزای بەندکرانی بە سەردا سەپابوو، ڕۆژی شەممە ٢٤ی مانگی گوڵان دوای بانگ کرانی بۆ بەشی جێبەجێ کردنی سزاکانی دادگای بانە دەستبەسەر و بە مەبەستی تێپەڕاندنی سزاكه‌ی ڕەوانەی زیندانی ناوەندیی ئەو شارە کرا و له‌ شاری بۆكانیش ژنێکی تەمەن ٦١ ساڵ بە ناوی “نەرمین ئەحمەد ئابادی” لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە دەستبەسەر و پاش لێپرسینەوە بۆ بەندی ژنانی زیندانی ناوەندیی ورمێ گوازراوەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتەکان، “عەبدولواحید عەباسی زادە“ مانگی ڕابردوو لەلایەن لقی یەکەمی دادگای ئینقلابی شاری سەقز جێگیر لە شاری بانە، بە سەرۆکایەتی دادوەر “ئەکبەر میرزایی” بە تۆمەتی “پڕوپاگەندە بۆ حیزبێکی کوردستانی دژبەری ڕژیم” سزای ٣ مانگ بەندکرانی بە سەردا سەپابوو. جێگای ئاماژه‌یه‌ سەرەتای مانگی خاکەلێوەی ئەمساڵیش، “نەرمین ئەحمەد ئابادی” لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی بۆکانەوە دەستبەسەر و بۆ زیندانی ئەم ناوەندە ئەمنییە لە شاری ورمێ گوازراوەتەوە و پاش تەواو بوونی قۆناغی لێپرسینەوە لە ڕۆژانی ڕابردوودا به‌ تۆمه‌تی هاوكاری كردنی حیزبێكی كوردستانی دژبه‌ری ڕیژیم له‌ زیندانی ناوه‌ندی ورمێ به‌ندكراوه‌.