ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٠ی سه‌رماوه‌ز، كۆمه‌ڵێك له چالاكانی كرێكاری و مه‌ده‌نی تاران سه‌ردانی بنه‌ماڵه‌ی ئیسماعیل گرامی، چالاكی كرێكاری به‌ندكراویان كرد.
ئیسماعیل گرامی كرێكاری خانه‌نشینكراوی زیندانی له به‌ندیخانه‌ی ئێڤین، ماوه‌ی یه‌ك ساڵ به‌ندكرانی تێپه‌ڕ ده‌كات. ڕۆژی سێشه‌ممه، كۆمه‌ڵێك له چالاكانی كرێكاری و مه‌ده‌نی سه‌ردانی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و به‌ندكراوه‌یان كرد و وێڕای ڕێزلێنان له چالاكییه‌كانی، پشتیوانی خۆیان له خۆی و بنه‌ماڵه‌كه‌ی ده‌ربڕی. چالاكانی كرێكاری و مده‌نی له په‌یامێك دا خوازیاری ئازادی بێ شه‌رت و مه‌رجی ئیسماعیل گرامی و هه‌موو به‌ندكراوانی سیاسی بوون.