به‌پێی ڕاپۆرتی كه‌مپه‌ینی چالاكانی به‌لووچ، ٢٠ هه‌زار كه‌س له دانیشتووانی شاره‌دێی جه‌كیگوری سه‌ر به شارستانی ڕاسه‌ك ماوه‌ی یه‌ك مانگه ئاوی خواردنه‌وه‌یان نییه و هیچ به‌رپرسێك سه‌ره‌نج به كێشه و گرفته‌كانیان ناداته‌وه.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، خه‌ڵكی ناوچه‌كه ماوه‌ی یه‌ك مانگه ناچارن به تانكه‌ر ئاو بكڕن و له بواری ئابووری دا گوشارێكی زۆریان بۆ هاتووه. هه‌روه‌ها له ناوچه‌كانی دیكه‌ی به‌لووچستان وه‌كوو شارستانی سه‌رباز خه‌ڵك ناچارن بۆ هێنانی ئاو سه‌ردانی چۆم و گۆماوه‌كانی ناوچه‌كه بكه‌ن و ساڵانه چه‌ندین منداڵ به‌هۆی نوقمبوون گیانیان له‌ده‌ست ئه‌ده‌ن. به‌وته‌ی چالاكانی به‌لووچ، نه‌بوونی ئاوی خواردنه‌وه‌ی پاك و خاوێن بووه‌ته هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی چه‌ندین نه‌خۆشی له نێو ژنان و منداڵان و به‌رپرسانی ڕژیم بایه‌خیان پێ ناده‌ن.