به وته‌ی به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی ئامووزش و په‌روه‌رش، له سه‌دا ٢٥ی خوێندكارانی ئێران به هۆی كه‌می ئیمكاناتی ئامووزشی و نه‌بوونی هێوا به داهاتوو، ده‌ست له پڕۆسه‌ی خوێندن دهكیشنهوه و ئه‌وه باروودۆخه بۆته هۆی چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ڕێژه‌ی بێسه‌وادی له ناو ڵاوانی وڵات دا.
به وته‌ی كارناسانی به‌شی ئامووزش و په‌روه‌رش، له سه‌دا ٢٥ی خوێندكاران ده‌ستڕه‌سیان به مۆبایل و كه‌ره‌سته‌ی دیجیتال نییه و به تایبه‌ت له باروودۆخی ئێستای كۆرۆنا به‌شێكی زۆر له خوێندكاران وازیان له خوێندن هێناوه. به وته‌ی بسپۆڕان، دۆخه‌كه له ئاستێكی مه‌ترسیدار دایه و نه‌بوونی توانای ماڵی و چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ڕێژه‌ی هه‌ژاری بنه‌ماڵه‌كانی ناچار كردووه كه له منداڵه‌كانیان بۆ دابین كردنی پێداویستییه‌كانی ژیان كه‌ڵك وه‌ربگرن. هه‌ژاری و دووركه‌وتنه‌وه‌ی خوێندكاران له پڕۆسه‌ی خوێندن زیانێكی گه‌وره به كۆمه‌ڵگا له بواری په‌روه‌رده و ڕه‌وانه‌وه ده‌گه‌ینێت.