لهماوهی ڕۆژانی ڕابردوودا، چوار هاووڵاتیی بە ناوەکانی “مەنسوور شاربان”، “ئەژدەر (هەژار) عەباسی”، “هیوا قوربانی ئەقدەم” و “محەممەد ئەلیاسی” خەڵکی شاری بۆکان، بۆ شاری ئێرانشاری سهر به ئوستانی سیستان و بەلووچستان دوورخراونەتهوە.
بهپێی ڕاپۆرتهكان، ئهو چوار هاووڵاتیه له ڕێكهوتی ١٨ی خاکەلێوەی ساڵی ٩٨ی ههتاویدا بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە نهیارهكانی ڕژیم” لەلایەن هێزە ئهمنیهكانهوه دەستبەسەر کرابوون و لە دادنامەی دادگادا، هاتووە: دادگا بە پشتبەستن بە ماددەی ٢٧٩ و بەندی ت ماددەی ٢٨٢ لە یاسای سزای ئیسلامی و بە لەبەرچاوگرتنی ماددەی ٦١٠ی تەعزیرات، بەهۆی ڕوونبوونەوەی تاوانی تۆمەتباران وەکوو موحاربە و بە لەبەرچاوگرتنی ماددەی ٢٨٣ و ٢٨٤ لە یاسای سزای ئیسلامی، “مەنسوور شاربان” و “ئەژدەر عەباسی” بۆ ماوەی ٥ ساڵ و “هیوا قوربانی ئەقدەم” و “محەممەد ئەلیاسی”، بۆ ماوەی سێ ساڵ دوورخرانەوە بۆ شاری ئێرانشار، مەحکووم کراون.