کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

دوایین زانیاری له‌سه‌ر ئاماری قوربانیانی بومه‌له‌رزه‌ له‌ ڕۆژئاوای كورستان

دوایین زانیاری له‌سه‌ر ئاماری قوربانیانی بومه‌له‌رزه‌ له‌ ڕۆژئاوای

به‌هۆی بومه‌له‌رزه‌كه‌ی ڕێه‌وتی ٦ی فێوریه‌وه‌‌ ٨٥٨٨ كه‌س له‌ ڕۆژئاوای كوردستان و به‌گشتی سوریه‌ گیانیان له‌ده‌ست داوه‌ و زیاتر له‌ ١٤ هه‌زار و ٥٠٠ كه‌سیش بریندار بوون.

به‌پێی ڕاپۆرتی چاودێری مافی مرۆڤی سووری، تا ئێستا ٨٥٨٨ كه‌س به‌هۆی هاتنی بومه‌ڵه‌رزه‌ له‌ سوریه‌ بوونه‌ته‌ قوربانی كه‌ ٢٢٤٨ كه‌سیان له‌ ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی حكوومه‌تی سوریه‌ و ٤٥٤٧ كه‌س له‌ ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی گرووپه‌كانی سه‌ر به‌ توركیا گیانیان له‌ده‌ست داوه‌. هه‌روه‌ها ته‌رمی ١٧٩٣ شارۆمه‌ندی سووری دانیشتووی باشووری توركیاش گه‌ڕێندراوه‌ته‌وه‌ ئه‌و وڵاته. شایانی باسه‌ كه‌ به‌هه‌زاران شارۆمه‌ندی سوریش له‌خاكی توركیا نێژراون و هه‌ندیك له‌ قوربانیان هه‌ر ناویان تۆمار نه‌كراوه‌ و سه‌د هه‌زار كه‌س ئاواره‌ی ناوچه‌كانی دیكه‌ بوون.