ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٩ی مانگی ڕێبه‌ندان، دوای دوو ڕۆژ لە بۆمەلەرزەکانی تورکیه و سوریه، ژمارەی قوربانیان بەشێوەیەکی بەرچاو لە زیادبووندایە و تا ئێستا زیاتر لە 11 هەزار و 200 کەس گیانیان له‌ده‌ستداوه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هێزەکانی فریاكه‌وتن و خۆبەخشەکان و کەسوکاری قوربانیان لە ناوچە بوومەلەرزەلێدراوەکانی باشووری تورکیا و باکوری سوریا لە كه‌ش و هه‌وایه‌كی سارد و باران ئاویدا بەردەوامن لە گەڕان بەدوای ته‌رمی گیانبه‌ختكردووان و کەسانی ونبوودا و هه‌وڵی ڕزگار كردنی ئه‌و كه‌سانه ئه‌ده‌ن كه له ژێر داروپه‌ردوودا گیریان خواردووه. بەپێی دوایین هەواڵ، بەرپرسانی یەکێتیی ئەورووپا لە “برۆکسل” ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە ١٩ی مانگی ڕێبه‌ندان، ڕایانگەیاند کە سوریه لە سەرەتادا ٣.٥ ملیۆن یۆرۆ وەک هاوکاری فریاگوزاری وەردەگرێت و تورکیاش ٣ ملیۆن یۆرۆ وەردەگرێت.