کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کان

دوازده‌هه‌مین ڕۆژی كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی كارخانه‌ی كاغه‌زسازی پارس له‌ شووش

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ١٠ی گوڵانی ١٤٠٣، كرێكارانی شاغڵ له‌ كارخانه‌ی كاغه‌زسازی پارس له‌ شارستانی شووش، بۆ دوازده‌هه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له‌ ئاست جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.

به‌پێی ڕاپۆرتی سه‌ندیكای كرێكارانی شیركه‌تی نه‌یشه‌كه‌ری حه‌وت ته‌په‌، پێشتر به‌ڕێوه‌به‌رانی كارخانه‌ی كاغه‌زسازی پارش به‌هۆی كۆبوونه‌وه‌ی به‌رده‌وامی كرێكارانی ئه‌و ناوه‌نده‌، بڕیاری گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌د كرێكاری ده‌كراویان بۆ سه‌ر كار دابوو، به‌ڵام كرێكارانی له‌سه‌ركارده‌ركراو هێشتا بیلاته‌كلیف ماونه‌ته‌وه‌. ڕۆژی دووشه‌ممه‌ بۆ دوازده‌هه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام كرێكارانی ئه‌و كارخانه له‌به‌رده‌م فه‌رمانداری كۆبوونه‌وه‌، به‌ڵام ژماره‌یه‌كیان له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و هه‌ڕه‌شه‌یان لێ كرا. سه‌ندیكاری كرێكارانی نه‌یشه‌كه‌ری حه‌وت ته‌په‌ وێڕای ئیدانه‌ كردنی هه‌ڵسووكه‌وتی ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌كان، پشتیوانی خۆی له‌ كرێكارانی ناڕازی ده‌ربڕی.

بابەتی پەیوەندیدار

كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیین ئیجتیماعی له‌ كرماشان و تاران

-

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی “مێهدی وه‌لیزاده‌” له‌ مه‌ریوان

-

له‌سه‌ركارده‌ركردنی دوو چالاكی سنفی موعه‌لیمان له‌ مه‌ریوان

-

دۆخی ناله‌باری ته‌ندرووستی موته‌لیب ئه‌حمه‌دیان له‌ زیندانی ئێڤین

-

چوونه سه‌ر لوتكەی چیای ئێڤێرێست له لایه‌ن کوردێک

-

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ١١ شارومه‌ند خه‌ڵكی گه‌ڤه‌ر له‌ باكووری كوردستان

-