به پێی ڕاپۆرتهكان، هێزە ئەمنییەکانی تورکییه دەستگیرکردنى ٢١٥ كۆچبەرییان لە پارێزگای ئەديرنە راگەیاند.
ئاژانسی ئەنادۆڵ بڵاویکردووەتەوە، کۆچبەرەکان لە شارۆچكەكانى “ئوزونكۆپرو، كەشان، ئيسپالا و مەريچ” و چەند گوندێک، دەستگیر کراون. كۆچبهرهكان زۆربهیان خهڵكی ميسر، عێراق، ئێران، سوورییه، پاكستان، ئەفغانستان و مەغريب بوون. ئەوەش خراوەتەڕوو، ئەو کۆچبەرانە لە هەوڵدابوون بەشێوەی نایاسایی رووبکەنە دەرەوەی وڵات، دواى دەستگیر کردنیشیان رادەستی فەرمانگەی کۆچ لە پارێزگاکە کران. ئەوەش لەکاتێکدایە، رۆژانە بە دەیان کۆچبەر لە تورکییه کە دەیانەوێت لەسنورەکانى ئەو وڵاتەوە بۆ وڵاتانى رۆژئاوا کۆچبکەن بەهۆى خراپی دۆخى وڵاتەکانیانەوه دەستگیر دەکرێن.