له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا و له ئه‌نجامی ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له ماشینی هاووڵاتییه‌ك كه له به‌نده‌ری گه‌ناوه به‌ره‌و ئیلام ده‌ڕۆیشت، لانیكه‌م ٥ كه‌س له‌وانه منداڵێك گیانی له‌ده‌ستدا.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، هێزه‌كانی ڕژیم هه‌ڵیانكوتاوه‌ته سه‌ر ئه‌م ماشینه‌وه و ده‌ستیان كردووه به ته‌قه‌كردن كه له ئه‌نجامیدا، شۆفیر ماشینكه كۆنتڕۆڵی خۆی له‌ده‌ستداوه و له‌گه‌ڵ بارهه‌ڵگرێك ته‌سادوفی كردووه. شایانی باسه، هێزه‌كانی ڕژیم به بیانووی هه‌ڵگرتنی كالای قاچاخ ته‌قه‌یان له‌م ماشینه كردووه.