“ئیسماعیل گرامی” له چالاكانی سه‌ربه‌خۆی خانه‌نشینكراوان رۆژی یه‌كشه‌ممه ١٥ی خاكه‌ڵێوه، له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ڕژیم هه‌ڵیانكوتاوه‌ته سه‌ر ماڵی ناوبراو و كه‌ره‌سته تایبه‌ته‌كانی و مۆبایلی خۆی و بنه‌ماڵه‌كه‌یان زه‌وت كردووه. شایانی باسه، هێرشی هێزه ئه‌منییه‌كان بۆ سه‌ر “ئیسماعیل گرامی” له‌به‌ر بڵاو كردنی به‌یانیه‌ی ١٥ی خاكه‌ڵێوه له به‌رامبه‌ر ته‌ئمین ئیجتماعی بووه.