هاوكات له گه‌ڵ به‌زاندنی سنووری ئاسمانی هه‌رێمی كوردستان و هێرشی فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی بۆ سه‌ر بنكه سنووریه‌كانی حیزبه‌كانی كوردستان، هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیم له شاری مه‌هاباد زیاتر له ده هاوڵاتی خه‌ڵكی ئه‌و شاره‌یان ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٨ی مانگی خه‌رمانان، هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ڕژیم له شاری مه‌هاباد زیاتر له ١٠ هاوڵاتی دانیشتووی ئه‌و شاره‌یان ده‌ستبه‌سه‌ر كردوو كه ناوی ٨ كه‌س له‌و هاوڵاتییانه بریتییه له ، “ئاكام سه‌ركانی” ، “محه‌ممه‌د سیاقوڵ” ، “شۆڕش كوورانی”، “موختار نه‌بی”، “ڕه‌حمان دانزی”، “مه‌حموود یاڵاچاكی”، “فه‌رهاد ڕه‌حیم مه‌لا” ، “جه‌لال گامێشانی”. شایانی باسه هیچ زاینیارییه‌كیان له هۆكاری ده‌ستبه‌سه‌ركران و شوێنی ڕاگیرانی ئه‌و هاوڵاتییانه به‌ڵاو نه‌كراوه‌ته‌وه .