کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی كرێكارانی ڕه‌سمی نه‌وت له‌ دوورگه‌كانی سیری و لاوان

ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی كرێكارانی ڕه‌سمی نه‌وت له‌ دوورگه‌كانی

ڕۆژی هه‌ینی ١٥ی سه‌رماوه‌ز، كرێكارانی ڕه‌سمی نه‌وت، شاغڵ له‌ ناوچه‌ عه‌مه‌لیاتیه‌كانی سیری و لاوان بۆ جارێكی دیكه‌ دژ به‌ دۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی مانیان گرت.

كرێكارانی ڕه‌سمی نه‌وت له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌یان دا خوازیاری وه‌لانانی سه‌قفی حه‌قده‌ست، وه‌لانانی ئاسته‌نگییه‌كانی به‌رده‌م سه‌نه‌واتی خانه‌نشینی، گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و بڕه پاره‌ له‌ ساڵانی ڕابردوو وه‌كوو باج له‌سه‌ر حه‌قده‌سته‌كانیان كه‌م كراوه‌، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی ته‌واوی ماده‌ی ١٠ی یاسای ئه‌رك و به‌رپرسیاره‌تی پێرسۆنێلی نه‌وت، دابینكردنی ئیمكاناتی ڕیفاهی، وه‌لانانی جیاوازی و كۆتایی هێنان به‌ ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی ده‌وڵه‌ت له‌ سندووقی خانه‌نشینی كرێكارانی نه‌وت بوون.