ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٢ی ڕه‌شه‌مه‌ی ١٤٠٣، كرێكارانی شاغڵ له شیركه‌تی پترۆپاڵایشی مۆكران له به‌نده‌ر جاسك، له ناڕه‌زایه‌تی به نه‌دانی داخوازییه‌كانیان ده‌ستیان له كار كێشا و خۆپێشاندانیان كرد.
كرێكارانی ناڕازی ده‌ڵێن: له ساڵی تازه نزیك بوونه‌ته‌وه به‌ڵام هێشتا خاوه‌نكار حه‌قده‌ستی مانگی ڕابردوو، جێژنانه و پاداشی كۆتایی ساڵی په‌رداخت نه‌كردووه. كرێكاران به وتنه‌وه‌ی دروشم خوازیاری زیادكردنی حه‌قده‌ست به‌پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی، وه‌لانانی په‌یمانكار، پێدانی ئیزافه‌كاری و حه‌قی سه‌ختی كار، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی پیشه‌كان، هاوسانسازی حه‌قده‌سته‌كانیان له‌گه‌ڵ كرێكارانی ناوچه‌كانی دیكه و دابینكردنی ئیمكاناتی ڕیفاهی بوون.