ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٨ی مانگی سه‌رماوه‌ز، بازاڕیانی شاره جۆراوجۆره‌كانی ئێران به‌ده‌م بانگهێشتی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا چوون و زۆربه‌ی دووكانه‌كان به تایبه‌ت له كوردستان داخران.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، بازاڕیان و كاسبكارانی شاره‌كانی سنه، سه‌قز، كامیاران، ئه‌یوانی غه‌رب، بازاڕی كرمان، شیراز، شاهین شاری ئیسفه‌هان و بازاڕیانی بلواری به‌هه‌شتی تاران و كاسبكارانی شاری قووچان به‌ده‌م بانگه‌وازی مانگرتنی گشتی له ڕۆژانی ٢٨ بۆ ٣٠ سه‌رماوه‌زدا چوون و به‌و شێوه‌یه ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له‌ئاست سه‌ركوتگه‌رییه‌كانی كۆماری ئیسلامی نیشاندا