ڕۆژانی دووشه‌ممه و سێشه‌ممه ١٨ و ١٩ی به‌فرانباری ١٤٠٢، چوار هاووڵاتی به ناوه‌كانی “كه‌ریم سه‌نگه‌ری”، “دڵشاد محه‌ممه‌دی”، “سیامه‌ند مینا” و “شاهین غه‌فووری” له شاره‌كانی سه‌رده‌شت، مهاباد و دێولان له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.
ڕۆژی سێشەممە، هێزە ئەمنییەکانی مەهاباد هەڵیانکوتایە سەر ماڵی “کەریم سەنگەری” لە گوندی “قەڕەشڵاخ” و ناوبراویان دەستبەسەر و وێڕای پشكنینی ماڵه‌كه، ده‌ستیان به‌سه‌ر هه‌ندێك كه‌لووپه‌لی شه‌خسی ئه‌و هاووڵاتیه‌دا گرت. هه‌ورها ڕۆژی دووشه‌ممه، هێزەکانی ئیتلاعاتی سه‌رده‌شت بەبێ بەڵگەی قه‌زایی و بە شێوەیەکی دڕندانە “دڵشاد محه‌ممه‌دی” كرێكاری شاغڵ له شاره‌داریان دەستبەسەر کرد. به‌پێی زانیارییه‌كان، ناوبراو دوای بڵاوکردنەوەی پۆستێکی ناڕەزایەتی سه‌باره‌ت به كوشتنی “به‌رزین حه‌مزه‌زاده” له لاپه‌ڕه‌ی ئینستاگرامی خۆی، له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه ڕفێندراوه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه ڕۆژی سێشه‌ممه، گه‌نجێكی خه‌ڵكی مهاباد به ناوی “سیامه‌ند مینا”، له هێرشی هێزه‌كانی حكوومه‌ت بۆ سه‌ر ماڵه‌كه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر و كه‌لووپه‌له شه‌خسیه‌كانی زه‌وت كرا. له شاری دێولان، مامۆستایێكی زانكۆی ئازادی قوروه به ناوی “شاهین غه‌فووری” به‌هۆی ڕه‌خنه گرتن له مه‌راسمی “قاسم سوله‌یمانی” ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گوازراوه‌ته‌وه.